دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە گەلی کوردستان و جیهانی ئیسلام دەکات و داوای یەکێتی نەتەوەیی دەکات،
ئەمڕۆ۹-۸-۲۰۱۹ بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووەکە؛” جەژنی قوربان سەرەتا لە ڕێبەر ئاپۆ، هەموو گەلی کوردستان، هەڤاڵانی تێکۆشەرمان و جیهانی ئیسلام پیرۆز دەکەین، هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە هاندەرێک بۆ بەهێزکردنی یەکێتی کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی گەلەکەمان،
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا باس لە پەلامار و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا کراوە هاتوە؛” هێرش لەدژی پارتێک یان پارچەیەک بە تەنیا نییە، گەل و هێزە سیاسییەکانی کورد پێویستە ئەوە بزانن کە ئامانجی هێرشەکان لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کوردە کە بە بەهای گران بەدەستهاتوون، گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە هێزێکی بنەمایی، ئاستتەنگ کردنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد و لەناوبردنیان ئامانجی هەموو هێزە مشەخۆرەکانە.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا کۆنگرەی گەل دەخوازێت، لەدژی سیاسەتی داگیرکاری، یەکێتی نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی دروست بکرێت و ناڕەزایەتی و بەرخۆدان پێویستە گەورەتر بکرێت.