راپورت : مێھڤان مجید : روومال
ماوەیەکە کێشانی نێرگەلە لای گەنجان لە کافتریا و چایخانەکاندا بۆتە کلتورێک ، و پەیوەندی گەنجان لەگەڵ کێشانی نێرگەلە زور بەھێزبوە ، و ئەمە لە کاتێکدایە بۆ تەندروستی زیانێکی لەڕادەبەدەری هەیە،
کێشانی ھەرقومێک لەنێرگەلە بەراوردە لەگەڵ یەک پاکەت جگەرەدا کە واتە ھەر جارێک قومێک لە نێرگەلە بدەی وەک ئەوەوایە “٢٠” جگەرە
ت کێشابێت ، ئەمەش لای پسپۆڕانی تەندروستی بە باردوخێکی مەترسیدار ناو دەبرێت ، و ھۆشداری دەدەنە گەنجان .
سەباح گەنجێکی “١٨” ساڵە ، و فێری کێشانی نێرگەلە بوە لە کافتریاکان ، ئەمە لە کاتێکدایە بە گوێرەی رێنمایەکانی تەندروستی کە بە کافتریاکان دراوە نابێت لە تەمەنی “١٨” ساڵ و خوارتر نێرگەلە بکێشیت ، سەباح باسی پەیوەندی خۆی و نێرگەلە بۆ روومال دەکات :” روژانە زیاتر لە “٦” کاتژمێر نێرگەلە دەکێشم ، و زور پێوەی گرێدراوم ، لەم کاتە دا دوو نێرگەلە دروست دەکەم ، و بەردەوام بەکاریان دێنم ھەمو کاتی من جگە لە خوێندن بە کێشانی نێرگەلە و توڕەکومەلایەتیەکان دەڕوات،
سەباح دەشڵێت؛ ناتوانم وازی لێ بھێنم ، من خۆم ئەزمون کردوە تەنھا دوو رۆژ توانیم نەیکێشم ، ھەر چەند ئەزانم نێرگەلە زۆر خرابە ، بەلام ھاورێیەکی نزیکی منە “.
بە گوێرەی بەدواداچونی شارەزایانی تەندروستی ، لەناو نێرگەلە دا ماددەی کحولی زور ھەیە ، و لە ھەندێک شوێن ماددەی ھوشبەریش بەکاردێنن بو کێشانی نێرگەلە ، ئەمە وا دەکات گەنجان و ئەو کەسانەی نێرگەلە دەکێشن مودمن بن بە کێشانیەوە،
لەم دواییانەدا کچانیش توشی کێشانی نێرگەلە بون و ، ئەوانیش سەردانی کافتریاکان دەکەن بۆ کێشانی نێرگەلە،
دونیا ئافرەتێکی “٢٢” ساڵە کە ئەویش توشی کێشانی نێرگەلە بوە ، ئەویش چیرۆکی خۆی باسدەکات :” ماوەی سالێکە لە رێگای ھاورێکەمەوە فێری نێرگەلە بوم ، و تا ئێستا بەردەوامم ، لە یەک ھەفتەدا سێ بو چوار جار سەردانی کافتریاکان دەکەم بو کێشانی نێرگەلە ، چونکە حەزم لێیە ، و فێری کێشانی بومە ، دەشزانم بۆ تەندروستی زور خرابە ، بەلام رەنگە ڕۆژێک بێت وازی لێ بێنم “.
دکتۆرانی تەندروستیش لەسەر کێشانی نێرگەلە قسەی خۆیان هەیەو دەڵێن بۆ جگەر و دڵ و سیەکان و و سنگ زۆرخراپەو سەرچاوەی کۆمەڵێک نەخۆشی ترسناکە،
دکتور ئەمجەد سالح شارەزای نەخۆشی دڵ و سنگ گوتی :” کێشانی ھەر قومێک نێرگەلە بەرامبەرە بە “٢٠” جگەرە واتە پاکەتێک ، جگە لەمە بو تەندروستی دڵ و سینگ و سیەکان و جگەر زور خرابە دەبێتە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە ، هاوکات دەبێتە گیان لە دەستدانی ئەو کەسانەی نێرگەلە دەکێشن ، نێرگەلە خۆی ماددەیەکی کحولی لەناودا ھەیە ، و لەم دواییانەدا ماددەی ھوشبەریشی تێ دەکەن ، ئەمە زور ترسناکە ، پێویستە خێزانەکان ئاگاداری منداڵەکانیان بن ، و گەنجانیش قوڵتر بیربکەنەوەو خۆیان لە کێشانی نێرگەلە و جگەرە دوربگرن ، بۆ ئەوەی ژیانیان تەندروستبێت ، و بە ئارامی بژین .
بەرە بەرە کێشانی نێرگەلە دەبێتە کلتور ، و جگە لە کافیەکان و شوێنە گەشتیاریەکان لەناو مالانیشدا کێشانی نێرگەلە بوەتە شتێکی ئاسایی ، و گەنجان بێ جیاوازی لەبەردەم باوک و دایکیاندا زۆر بەسادەیی چەند کاتژمێرێک دەیکێشن کە لەڕاستیدا جگە لەمەترسی تەندروستی گرفتی کۆمەڵایەتیش دەخاتەوە وێڕای ئەوەی کە نەریتێکی دزێوو خرابە.