وەزیری تەندرووستی عێراق بە ئاماژە بە ڕێکەوتنی هاوبەش لە گەڵ کۆمپانیای فایزەر وتی کە بەکارهێنانی ئەو ڤاکسێنە بە ناچاری نابێت.
حەسەن تەمیمی وتی کە لە گەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکە گرێبەست کراوە بۆ کڕینی ئەو ڤاکسێنە و ڕەزامەندی لە سەر بەکارهێنانی دراوە.
ناوبراو وتی کە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نرخی یەکەم وەجبەی دابینکردووە و لە سەرەتای ساڵی نوێ دەگاتە وڵات.
وەزیری تەندرووستی عێراق ئەو چینانەی دیاری کرد کە دەتوانن ڤاکسێنەکە بەکار بێنن، لەوانەش، فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندرووستی، ئەوانەی تەمەنیان لە سەروو 50 ساڵە، فەرمانبەرانی دەزگا ئەمنییەکان و ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.
حەسەن تەمیمی وتی کە بەکارهێنانی ئەو ڤاکسێنە ئارەزومەندانە دەبێت و کەس ناچار ناکرێت و بۆ هەمووانیش لە بەردەستدا دەبێت./.
