بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە وەزیری پێشمەرگە لەنێوان كەریم شنگالی وەزیری پێشوی پێشمەرگە بەوەكالەت و شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری نوێی پێشمەرگەدا ئاڵۆگۆڕ كراوە.
ڕووماڵ؛ راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەداوە كە پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ 15/7/2019 له دیوانی وه‌زاره‌ت، كه‌ریم شنگالی وه‌زیری پێشوی پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت و سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌ت و ئه‌مینداری گشتی و سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركان و ژماره‌یه‌كی دیكه له به‌رپرسان و فه‌رمانده باڵاكانی وه‌زاره‌ت، پێشوازیان كرد له شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری نوێی پێشمه‌رگه.
هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە وه‌زیری نوێی پێشمه‌رگه، به یاوه‌ری شه‌عبان شه‌عبان به‌رپرسی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری پێشمه‌رگە چونەتە وەزارەتی پێشمەرگە.
ئەوەشی خستۆتەڕو كە له كۆبونهوهیهكهدا، وه‌زیری پێشوی پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت، وێڕای به‌خێرهێنانی وه‌زیری نوێ و پیرۆزبایی لێكردنی به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری پێشمه‌رگه، هاوكات هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركه‌كه‌یدا بۆ خواست. هه‌روها تیشكی خسته سه‌ر كار‌و هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌ت له چه‌ند ساڵی رابردودا و به تایبه‌ت هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر پرۆژه‌ی چاكسازیی كرد‌و وتی، پرۆژه‌یه‌كی زۆر گرنگه‌و كاری زۆری له‌سه‌ر كراوه، هیوای خواست وه‌زیری نوێ درێژه به هه‌نگاوه‌كانی پرۆژه‌كه بدات و له‌گه‌ڵ ستافی وه‌زاره‌ت بتوانن سه‌ركه‌وتوانه بیگه‌یه‌ننه ئه‌نجام.
له كۆتایی قسەکانیشیدا، وه‌زیری پێشوی پێشمه‌رگه سوپاسی ستافی وه‌زاره‌تی كرد كه چه‌ند ساڵێكه پێكه‌وه خزمه‌تیان كردوه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامی بۆ خواستن.
بەپێی راگەیەندراوەكە وه‌زیری نوێی پێشمه‌رگه‌ش، دوای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ی لێیكرا، ئومێدی خواست بتوانن له‌م ئه‌ركه گرنگه‌دا خزمه‌تی پێویست به پێشمه‌رگه‌و كوردستان بكه‌ن و تیایدا سه‌ركه‌وتو بن.