یالدا محمد
بەشێوازێکی نایاسایی و بەدەر لە ڕێنماییەکان پارێزگاری سلێمانی گرێبەستی کۆمپانیای پاڤیان کە کاری دروستکردنی کارتی زیرەکی تایبەت بەنەوتی سپیە لە سنووری پارێزگاکە لەلایەن پارێزگاری سلێمانی بۆماوەی یەک سال درێژ کراوەتەوە.
کەریم علی ،سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەلیژنەی وزەو سامانە سروشتیەکان بە سایتی “روومال”ی راگەیاند : ئەو کۆمپانیا ماوەی گرێبەستەکەی 3 سالە بەلام لەمانگی چوارەوە گرێبەستەکەی کۆتایی هاتوە ،پارێزگاری سلێمانی کاتەکەی بۆ درێژکردۆتەوە بەبێ ئەوەی بخرێتە تەندەرو کەمکردنەوەی بۆبکرێت”
ئاماژەی بەوەشدا : بۆ ئەم بابەتە دوو نوسراومان ئاراستەی پارێزگارو بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی کردوە سەبارەت بەڕاگرتنی ئەو بابەتەو چارەسەرکردنی کێشەکە.