بڕیاربوو هه‌ریه‌كه له هونه‌رمه‌ندانی كورد ئاریان کەریم و مه‌ریوان سه‌فائه‌دین و شه‌هێن تاڵه‌بانی و بێریڤان هه‌ڵه‌بجه‌یی به هاوكاری ڕێكخراوی هایمان، ڕۆژی 20-7-2019 كۆنسێرتێكی خێرخوازی ئه‌نجامبده‌ن،به‌ڵام وه‌ك ئاریان کەریم ده‌ڵێ به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌ركه‌وتووه بازرگانیان به‌سه‌ره‌وه كراوه، بڕیاریانداوه ههرچوارهونهرمهند كۆنسرتهكهیان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
هونه‌رمه‌ند ئاریان کەریم به ماڵپه‌ڕی ڕووماڵی ڕاگه‌یاند:” هه‌رچوار هونه‌رمه‌ند ئێریڤان هه‌ڵه‌بجه‌یی و شه‌هێن تاڵه‌بانی و مه‌ریوان سه‌فادین و ئاریان کریم بڕیارماندا ئهوكۆنسێرتهی بڕیاربوو سازی بكه‌ین ڕامانگرت و هه‌ڵمان وه‌شانده‌وه كۆنسێرته‌كه ئه‌نجامناده‌ین.
هونه‌رمه‌ند ئاریان کەریم وتیشی:” هۆكاری ئه‌نجامنه‌دانی كۆنسێرته‌كه ئه‌وه‌یه تاوه‌كو ئێستا سه‌مه‌د هه‌ورامی و ڕێكخراوی هایما،بۆیان ڕونهكردووینهتهوه، ئایا ئه‌و پاره‌ی له كۆنسێرته‌كه ده‌ستیان ده‌كه‌وێت بۆ چهلایهنێكی و بۆ چهشوێنێك سه‌رف ده‌كرێت، كه كۆنسێرته‌كه له ژێرناونیشانی كۆنسێرتی خێرخوازی بڕیاربوو ئه‌نجامبده‌ین،بۆیه نامانه‌وێت هیچ بازرگانێكمان به‌سه‌ره‌وه بكرێت”.
ئاریان کەریم ده‌ڵێ:”چه‌ندین جار داوامان كردووه،له سه‌مه‌د هه‌ورامی و ڕێكخراوی هایما كردووه كه به‌رچاو ڕونییمان پێبدات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا داهاتی كۆنسێرته‌كه بۆ چ شوێنێكی خێرخوازی سه‌رف ده‌كرێت،به‌ڵام هه‌رجاره‌و بهبییانوێك خۆی له وه‌ڵامه‌كه لاده‌دات و وه‌ڵامان ناداته‌وه،وهههستمان كردووه ئیستخلالی وه‌زعه‌كه ده‌كات،بۆیه هه‌رچوار هونه‌رمه‌نده‌كه كشاینه‌وه بڕیارماندا كۆنسێرته‌كه ئه‌نجامنه‌ده‌ین.
ناوبراو وتی:”بڕیاربوو ڕۆژی 20-7-2019 له هۆڵی سیپی چاڤی لاند كۆنسێرته‌كه ئه‌نجامبدرێت،كه هۆڵه‌كه به بێبه‌رامبه‌ر گیرابوو،وه كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی دوو سپۆنسه‌ری ده‌كرد،وه ڕیكلام به‌خۆرای ده‌كرا،چونكه كۆنسێرته‌كه ناوی لێندرابوو خێرخوازی و داهاته‌كه‌ی بڕیاربوو بدرێت به شوێنێك كه پێویستییان پێ بوایه،به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای ئێمه خهیاڵبوو لای سه‌مه‌د هه‌ورامی به‌تاڵبوو بۆمانده‌ركه‌وت داهاتی كۆنسێرته‌كه بۆ خێرخوازی نابێت و بۆ پڕكردنی گیرفانی خۆی ده‌بێت.
ئه‌وهونه‌رمه‌نده وتی:” بلیتی فرۆشتنی كۆنسێرته‌كه له نێوان( 10 هه‌زار و 15 هه‌زار و 20 هه‌زار) دیناردابووه.
گوتیشی به‌پێ زانیارییه‌كان لای منه له كۆسێرتهكهی هونه‌رمه‌ندان،كامه‌ران عومه‌ر و سامان عومه‌ر كه له‌لایه‌ن هه‌مان كه‌س و ڕێكخراو سازكرا،به‌ناوی ئه‌وه‌ی داهاته‌كه‌ی بۆ خێرخوازی ده‌بێت،140 وه‌ره‌قه په‌یداكراوه،به‌ڵام بڵاو نه‌كرایه‌وه كه پاره‌كه درابێت به شوێنێكی تایبه‌ت،بۆیه به‌ڵێ بازرگانی به‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندانه‌وه ده‌كه‌ن و پاره ده‌خۆن.
زیاتر وتی:” ڕۆژی 20ـی ئه‌مانگه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسی هه‌ریه‌كه له ئاریان فه‌ره‌ج و شه‌هێن تاڵه‌بانی و بێریڤان هه‌ڵه‌بجه‌یی و مه‌ریوان سه‌فائه‌دین،ورده‌كاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و ئه‌نجامنه‌دانی كۆنسێرته‌كه بۆ ڕای گشتی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.