کەسایەتییەکی ناوداری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ماوەیەک پاش ئەوەی جۆبایدن سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو سوێندی یاسایی بخوات و دەست بەکار ببێت، جێگرەکەی بە ناوی کامێلا هریس دەبێتە سەرۆک کۆمار.
پەت ڕابرتسۆن کە سەرکردەی مەسیحییەکانی لایەنگری ئیسرائیلە لە ئەمریکا، ڕایگەیاندووە کە لە داهاتوودا گۆڕانکاری گەورە ڕوو دەدات.
ناوبراو بە بێ ئەوەی کە زانیاری زیاتر بخاتەڕوو، ڕایگەیاندووە تەمەنی زۆری بایدن بە کێشەیەکی گەورەی بەردەم سەرۆکایەتییەکەی دادەنرێت، وەک چۆن کە ژمارەیەکی زۆر لە ئەمریکییەکانیش لەو بڕوایەدان بایدن بەو هۆیەوە توانای کۆتایی هێنانی خولی سەرۆکایەتی خۆیی نییە./.
