پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لەئەنجامی شەڕی نێوان دو بنەماڵەدا لەناوچەی پیشەسازی ئاكرێ، كەسێك گیانی لەدەستداو “۷” کەسی دیكەش بریندار بون.
پەیامنێری ڕووماڵ نزیک لە ڕوداوەکە پێی ڕاگەیاندین کە؛ شەڕی دوو بنەماڵەكە لەناوچەی پیشەسازی ئاكرێ لەنێوان دوودراوسێ دوكاندا لەسەر گەورەکردنی دوكانەكانیان دەستی پێكردوە.
دواتر تەشەنەی سەندوەو بە چەقۆو دارو دواتر چەکیش بەکار هاتوە لەئاکامیشدا “۷” هاوڵاتیی برینداربون و هاوڵاتییەکیش کە بە گولە پێکرابوو گیانی لەدەستدا،
سەرەنجام پۆلیس گەیشتوەتە شوێنی ڕوداوەکەو بریندارەکانیش گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێو لێکۆڵینەوەش لەو بارەوە دەستی پێکردوە.