ئه‌مرۆ به سه‌رپه‌رشتى سیروان حەسەن سه‌رۆكى لیژنه‌ى باڵاى لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قایمقامیه‌تى كه‌لار و ئاماده‌بوونى ئه‌ندامانى لیژنه‌ى ته‌له‌ف “ئاسۆ عه‌بدوڵا و جه‌لال نامیق” 21 تۆن هێلكه تهلهفكرا و له‌ناوبران كه كه پێكهاتبوو له 900 كارتوون.
بەپێی راگەیاندراوێکی قایمقامیەتی کەلار دواى پشکنینی هێلکەکان لەلایەن ڤێتەرنەری گه‌رمیانه‌وه پشكنینى بۆ كرا‌و و ده‌ركه‌وت شیاو نین بۆ خواردن هه‌ر چونكه مه‌ترسى نه‌خۆشى ئه‌نفلۆنزاى باڵنده و نه‌خۆشى دیكه‌ى لێده‌كرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد :ئه‌و هیڵكانه له لایه‌ن ئاسایشه‌وه له بازگه‌یه‌كى كه‌لار ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراو دواتر له لایه‌ن لیژنه‌كانى قایمقامیه‌ته‌وه ڕێكارى یاسایى له‌به‌رامبه‌ردا گیرایه‌به‌ر”