به هه‌زاران قوتابی له شه‌قامه‌کانی ئۆسترالیا و وڵاتانی دیکه‌ی ئاسیا درووشمی پاراستنی ژینگه‌یان به‌رز کرده‌وه. بڕیاره ئه‌م خۆپێشاندانه وڵاتانی ئه‌فریقی و ئه‌ورووپیش بگرێته‌وه.
به‌شداربووان له‌م خۆپێشاندانه‌دا هاوکات له گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه له دانیشتنه‌که‌ی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به که‌ش و هه‌وا، داوای هه‌ڵوێستی گونجاوی سه‌رکرده‌کانی جیهانیان بۆ ڕێگری له پیسبوونی ژینگه کردووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی وا بڕیار بووه که خۆپێشاندانه‌کان له 150 وڵاتی جیهان به‌ڕێوه بچێت. خۆپێشاندانه‌کان له سه‌ر بانگهێشتی چالاکوانێکی ته‌مه‌ن 16 ساڵه‌ی سویدی به ناوی گرتا تۆنبرگه که خۆی له خۆپێشاندانێکی هاوشێوه له شاری نیۆیۆرک به‌ره‌و باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌شدار ده‌بێت./.
