بەرپرسێکی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان مەرج بۆ کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئەو حیزبە و یەکێتی و پارتی دادەنێت.
عەدنان عوسمان سکرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاندووە کە پێش کۆبوونەوەی سێ قۆڵی پارتی، یەکێتی و گۆڕان، پێویستە سێ لێژنەی ئامادەکاری درووست بکرێت تا کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدار بێت.
بە وتەی ناوبراو، ئەو لێژنانەی گۆڕان داوای دەکات بریتین لە: لێژنەی داهات و ئابوری و پەیوەندی لە گەڵ بەغدا، لێژنەی حکومڕانی و کارنامەی حکومەت و لێژنەی لامەرکەزیەت و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان./.
