بەپێی نوسراوێک کەواژۆی وەزیری ناوخۆی لەسەرە گەشت کردن لەکارمەندانی ناوخۆ بۆدەرەوەی وڵات لەفەرمان بەرانی ناوخۆ قەدەغە دەکات،
وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە وەزیری پێشمەرگەشە بە وەكالەت گەشتكردنی كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ و پێشمەرگەی بۆ دەرەوەی وڵات بەبێ هۆكار قەدەغەكرد.
بەگوێرەی نوسراوی ژمارە (9248) كە واژووی كەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزیری پێشمەرگە بە وەكالەتی لەسەرە، تیایدا گەشتكردنی كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ و پێشمەرگەی بەبێ هۆكار قەدەغەكردووە.
ئەوەشی ئاشكرا كردوە، ماوەیەكە تێبینی دەكرێت ئەفسەران و كارمەندانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ هاتووچۆی وڵاتانی دەوروبەر دەكەن، هەندێكیان لەنێوان وڵاتانی دەروبەری هەرێم كاری بازرگانی دەكەن