مێھڤان مجید : روومال
ئەمڕۆ ھەپەگە لە راگەیاندنێکدا شەھیدبونی سێ گەریلای لە دەڤەری ماکۆی ڕۆژھەلاتی کوردستان راگەیاند ، و وێنە و ناویانی ئاشکرا کرد.
ڕاگەیاندن و چاپەنی ھەپەگە بلاویکردەوە :” لە سەرەتای ئەم مانگەدا لە شەڕ وپێکدادانێکیاندا لەگەل سوپای پاسدارانی ئێراندا لە ڕۆژھەلاتی کوردستان لە ناوچەی چالدێرانی دەڤەری “ماکو” دا”۳”
گەریلا شەهیدبوون،
لە ڕاگەیاندنی ھەپەگە دا تەنیا ناوی سێ کەس ھاتوە بەلام و وێنەی دوو کەس بڵاوکراوەتەوەو شەهیدەکانیش بەناوەکانی « گەنج عەلمەھولی ، روژدی ئامەد ، وەلات زیلان ».
لە ڕاگەیاندنەکەدا ئەوەش ھاتوەکە :” ئەم شەڕە لە “٢” مانگی رابردوودا دەستی پێکردوە ، و تا ئێستا سوپای پاسدارانی ئێران لەسەر ھێرش و توپبارانی ناوچەکە بەردەوامە