ئارام حاجى نه‌جیم
چهندڕۆژیكه هێرشێكى ناڕه‌واو بێبنهماو كۆنه‌قین به‌رامبه‌ر یه‌كێتى نیشتیمانى له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و تهلهفزیونهئاراستهكراوهكانهوه وه‌گه‌ڕخراوه به پاشكهزبوو له ڕێكه‌وتنه‌كان و ڕێگر له دروست بونى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه تاوه‌نبار ده‌كرێت , ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان به‌م ههڵمهتهكردوه چه‌ند گروپێكن له‌م بابه‌ته‌دا به‌ڕیزبه‌ندى گروپه‌كان و ئامانجى پشت هێرشه‌كانیان ده‌ڵێین .
1/ گروپى یه‌كه‌م ئه‌وكه‌سانه‌ن ڕاسته‌وخۆ سودمه‌ندى یه‌كه‌من له وه‌رگرتنى پۆسته‌كان و ده‌یانه‌وێت عاتیفه‌ى هاوڵاتیان بجوڵێنن یه‌كێتى تۆمه‌ت باربكه‌ن وبهڕێگرله دروست نه‌بونى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ئه‌گه‌رچى ئه‌م گروپه بهڕاستهوخۆیان ناڕاسته‌وخۆ حیزبه‌كانیان پشكیان له گرفته‌كانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه هه‌یه ڕێگربون لهسهرپێخستنى پارێزگاكه .
2/ گروپى دووه‌م ئاراسته كراوى ده‌زگا جاسوسیهكانن بۆ تێكدانى كۆمه‌ڵگه هه‌رجاره‌و به‌شێوازێك جارێك ئاراسته‌كردنیان بۆلێدان له فه‌رمانگه‌كان و جارێك لێدان له لایه‌نى ئه‌منى و ئێستا ئاراسته‌كراو بۆ خودى یه‌كێتى نیشتیمانى و لێدانى ڕاسته‌وخۆ لهحیزبهكه .
3/ گروپى سێهه‌م خه‌ڵكانى حیزبین وئاراستهكراوى حیزبه‌كانن بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگ بێ‌ئاگا له‌وه‌ى هاوڵاتیانى ئه‌م شاره هۆشیارن و به گیزه‌گیزى ئه‌وان هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێن و ده‌زانن چه‌ند ساڵه به‌شێكى زۆریان به‌شدارن له ئیداره‌دانى ئه‌م شاره‌و حوكومه‌تى شاره‌كه‌و ئه‌گه‌ر كه‌موو كوڕیه‌ك هه‌بێت ئه‌وان پشكى شێریان به‌رده‌كه‌وێت نه‌ك به‌ته‌نها یه‌كێتى .
یه‌كێتى بۆچى ناچێتهژێربارى ئه‌م دابه‌شكاریه
هێزێكى سیاسى كه هۆكارى سه‌ره‌كى ڕێگریهكانى دروسكردنى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌یه و ئێستا له‌ڕێگه‌ى هاوئاوازهكانیهوه ده‌یه‌وێت ئه‌م شاره بێ كاركردن بۆ به‌پارێزگاكردنى فیعلى شاره‌كه ده‌ست بهسهرژمارهیهك پۆستى شاره‌كه‌دا بگرێت هاوئاوازهكانى ئاراستهكردوه بۆ لێدان له‌یه‌كێتى.
ئه‌م هێزه‌و هاوئاوازهكانى ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت هه‌ڵه‌بجه بكرێته پارێزگایه‌كى فیعلى و خۆڵ له‌چاوى خه‌ڵك ناكه‌ن و ئه‌م نوزهنوزهیان بۆ وه‌رگرتنى ته‌نها بۆست له‌م شارهنیه باكار بۆ هه‌ڵبژاردنێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا بكه‌ن نه‌ك بیانه‌وێت به‌ڕێگه‌ى ناشه‌رعى پۆست وه‌ربگرن یان ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن هه‌رئه‌و حوكومهتهى ئه‌وانیه چه‌ند ساڵهههڵهبجه بوه‌ته پارێزگا تائێستا ئاماده‌نین هاوشێوه‌ى پارێزگاكانى تر بوجه‌ى هه‌ڵه‌بجه جیابكه‌نه‌وه هه‌رئه‌و حیزبه‌ى ئه‌ونیه تائێستا ئاماده‌نیه له‌ڕێگه‌ى حوكومه‌ته‌وه فهرمانهكهى ساڵى 1999 بون به‌پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ئاراسته‌ى حوكومه‌تى عێراق بكات هه‌رئه‌و حیزبه‌ى ئه‌ونیه ئاماده‌نیه له‌ڕێگه‌ى حوكومهتوه داواله حوكومه‌تى عێراق بكات بازنه‌ى ئینتیخابى پارێزگاگه جیابكاته‌وه هه‌رئه‌و حیزبه‌ى ئه‌ونیه تائێستا ئاماده‌نیه داواله حوكومه‌تى عێراقى بكات كه كۆبۆنى خۆراكى پارێزگاكه جیابكاته‌وه و بیكاته پارێزگایه‌كى سه‌ربه‌خۆ ئێستا ئاراسته‌كردنى هاوئاوازهكانى له‌ڕێگه‌ى تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه دیاره بۆچیه .
یه‌كێتى به‌چى ڕازیه
یه‌كێتى نیشتیمانى بهههڵبژاردنێك ڕازیه كه شاره‌كه بازنه‌ى ئینتیخابى جیاكرابێتهوهو وه‌ك پارێزگایه‌كى سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵبژاردنى تێدابكرێت نه‌ك له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنێك ئه‌نجومه‌ن و پۆستى شاره‌كه دابه‌شبكرێت كه‌له‌دواى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه پێنج ته‌مه‌نى جیاوازى ترئێستا به‌شدارى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن و دوو هه‌ڵبژاردنى تر له‌دواى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ئه‌نجام دراوه هێزى سیاسى هه‌یه ڕوبعێكى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى باسى ده‌كات له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ى تردا ده‌نگى هێناوه ئیتركهى ڕه‌وایه تۆله‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى 1014 پۆست له 2020 دابه‌ش بكه‌یت .
ئهگهربهرپرسانى حیزبى یه‌كێتى له‌هه‌ڵه‌بجه به‌م دابه‌شكاریه ڕ‌ازى بن ئه‌وا ده‌نگده‌ران و كادیران و ئه‌ندامانى یه‌كێتى له‌سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ڕ‌ازى نابن ئاخر ئه‌ندامانى یه‌كێتى ده‌لێن كه‌ى ڕه‌وایه یه‌كێتى به‌شه‌ش كورسى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاوه تۆ به‌ڕێوبه‌رى خوێندنگه‌یه‌كى پێڕهوانهبینى كه‌چى تۆ به دوو كورسى و نیوه‌وه داواى قایمقام و مودیرناحیهو به‌ڕێوبه‌رى گشتى بكه‌ین هاوئاوازهكامن پشگیریت بكه‌ن و به‌ده‌مى پڕله سكڵهوه لهكۆبونهوهى لایه‌نه‌سیاسیه‌كان بڵێیت ئه‌گه‌ر داواكانمان جێبه‌جێنه‌كه‌ن ناهێڵین یه‌ك شت بۆ شارهكهبكرێت ئه‌مه بۆچونى ئه‌وان بێت ده‌بێت یه‌كێتیه‌كان چۆن وبه‌چ شێوه‌یه‌ك به‌م دابه‌شكاریه ڕازیببن .