پاش پێنج ساڵ لە بە پارێزگابوونی، تا ئێستا هەڵەبجە خاوەنی ئەنجوومەنی پارێزگا نیە، کۆبونەوە لەدوای کۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەکانی ئەم شارە هیچ ئەنجامێکی لێنەکەوتۆتەوە،
لایەنەکانی ئەمشارەو زۆرینەی هاووڵاتیانیش، یەکێتی و پارتی بەهۆکاری سەرەکی پێک نەهێنانی ئەنجومەنی پارێزگا دەزانن،
نزار مەحموود، بەرپرسی مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت، ئێمە وەک بزوتنەوەی گۆڕان و زۆربەی لایەنە سیاسییەکان هیچ گرفتێکمان نییە و رێککەوتووین، بەڵام ئەوەی کە رێک ناکەوێت تەنها یەکیەتی و پارتین،
نزار دەشڵێت: “ئومێد دەکەین تا رۆژی دووشەممە ئەم پرسە کۆتایی پێ بێت و رێککەون، ئەگەر ڕێک نەکەون ناوی ئەولایەنانە بۆ ڕایگشتی ئاشکرادەکەین کە بەربەستی بەردەم چارەسەرن،
بەگوێرەی زانیارییەکان پارتی داوای کردووە یەکێک لە پۆستە سیادییەکانی وەک بەڕێوەبەری ناحیەی خوڕماڵ یاخود ئەو ئەنجومەنەی بڕیارە پێک بێت پێی بدرێت،هەر بۆیە چاوەڕێی وەڵامی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە و بۆ ئەو مەبەستە هەفتەی داهاتوو دووبارە گەڕێکی دیکەی کۆبونەوە دەستپێدەکاتەوە.