پزیشکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەیەکێک لەنەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتەدا یەکەمین حاڵەتی مردن لەئەنجامی کێشانی جگەرەی ئەلکترۆنیەوە تۆمارکرا،
لێکۆڵینەوەکان دەریان خستوە کە کێشانی جگەرەی ئەلکترۆنی هاوکاتە لەگەڵ هێنانی کوشندەترین جۆری تەنگەنەفەسیداو ئەمەش دەبێتە هۆکاری توند بونی قەفەزەی سنگ و دواتر کوشتنی کەسی جگەرە کێش.
پزیشکان دەشڵێن تۆمارکردنی یەکەمین حاڵەتی مردن بەهۆی کێشانی ئەم جۆرە لەجگەرەوە زەنگێکی مەترسیدارە بۆ ئەوانەی سودی لێدەبینن و داواش دەکەن دانیشتوانی گۆی زەوی خۆیان بەدوربگرن لەکێشانی ئەم جۆرە لەجگەرە.