وتەبێژی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاندووە کە یەکەم گرووپ لە هێزەکانی ئەمریکا بۆ بەجێهێشتنی ئەم وڵاتە ئامادە دەبن.
تەحسین خەفاجی ڕایگەیاندووە کە بە پێی ڕێکەوتنی بەغدا و واشنتن، یەکەم گرووپ لە هێزەکانی ئەمریکا عێراق بە جێ دێڵن.
یەکەم گرووپ لە هێزەکانی ئەمریکا 500 سەرباز لە خۆ دەگرێت کە بڕیارە تا سبەی خاکی عێراق بە جێ بێڵن.
خەفاجی ڕایگەیاندووە کە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کاتێکی زۆر نابات.
وتەبێژی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە هێزی شەڕکەر نین و تەنیا ئەو هێزانەن کە هێرشی ئاسمانی دەکەنە سەر تیرۆریستانی داعش و هاوکاری لۆجستی و ڕاوێژکاریی هێزەکانی عێراق دەکەن./.
