ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کە رکوک ڕای گەیاند کە،
تەواوی بڕیارەکانی ڕاکان جبوری نایاسایین و ئەوەی لەکە رکوک دەکرێت لە ڕابردودا وێنەی نەبوە،
ڕێبوار تاڵەبانی وتیشی، هەندێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگار دەستیان لەگەڵ پارێزگاردا تێکەڵ کردوەو بەویستی ئەو هەڵس و کەوت دەکەن،
هەروەها ڕاشی گەیاند،ئەوتەعریبەی ئێستە لەکەرکوک دە کرێت سێ بەرانبەری ڕابردوە چونکە لە ڕابردودا کێشەی دووسەد هەزار کەسمان لە کەرکوک هەبو بەڵام ئەو ڕێژەیە ئێستە گەشتۆتە شەش سەدهەزار کەس،
دەربارەی بڕیاری دەست گیرکردنەکەی پارێزگاریش تاڵەبانی وتی، بەداخەوە سستمی دادوەری سست و لاوازەو توانای بڕیاری تەواوی نیە.دەنا ئەو بەڵگە و دۆکۆمێنتانە کافین بۆ تێوەگلانی ڕاکان لەدەیان دۆسیەی گەندەڵی کە بڕەکەی ملیارەها دینارە