کاردۆ جمعە- ڕووماڵ نێت.
رۆژی شەممە ١٥ زیندانی له بنكه‌یه‌كی پۆلیس له شاری به‌غدا هه‌ڵاتن و پۆلیس سێ کەسی لەو هەڵهاتووانە دهستگیركردەوە.
لەڕاگەیاندراوێکدا بەڕێوبەری گرتووخانەی گەورانی شاری قەنات ڕایگەیاند” ڕۆژی شەممە بەرواری ۳‌ی ئابی ۲۰۱۹ چەند زیندانیەک لە گرتووخانەی بنبڕكردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر له بنكه‌ی پۆلیسی قه‌نات له رۆرژههڵاتی به‌غدا هه‌ڵاتوون كه له بنه‌ڕه‌تدا ٧٠ زیندانیی تێدا بووه.
لەڕاگەیاندراوەکەدا هۆکاری هەڵاتنی زیندانیەکانی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە”کە لەکاتی بردنە ژوورەوەی خواردن لەیەکێک لە ژەمەخواردنەکان بووە بۆیان لە ڕێگەی پۆلیسەکانەوە ، بەڵام لەو کاتە فرسەت بۆ چەکی پۆلیسەکە دەبەن و ڕاستەوخۆ چەند زیندانیەک لەو ڕێگەیەوە هەڵهاتوون.
ژمارەی هەڵاتووەکانی نێو زیندانەکە ١٥ كه‌سن کە توانیویانە دەرگای زیندانەکە بشکێن و هه‌ر به جله‌كانی ژێره‌وه‌یان له بنكه‌كه رایانكردووه‌ته ده‌رەوە.
ڕاستەوخۆ دوای ڕووداوەکەش بریكاری وه‌زیری ناوخۆی عیراق بۆ كاروباری پۆلیس لەنوسراوێکدا ڕایگەیاند” بە هەر هۆکار و کارێکەوە بووبێتئەو زیندانیانە هەڵهاتوون ، وە هۆکارەکەشی بۆ بێ خەمی پاسەوان و ئەفسەران گەڕاندەوە وئاماژەشی بەوەش کرد بەهەرجۆرێک بێت دەبێت هەڵهاتووەکان دەستگیر بکرێنەوە.
پاشان وتیشی ” هەموو ئەفسەر و پاسەوانەکانی گرتووخانەکە بەهۆی کەمتەرخەمی لەو ڕووداوە سزا دەدەین و لە پۆستەکانیشیان دوور دەخرێنەوە.