بۆ ساڵی “۲٠۱۹” پشکی حاجی یان بریتی یە لە “۳۳٦۹٠” هەزارکەس
لەو ژمارەیە “۸٥٠٠ “ی تایبەت کراوە بۆ حیزبە سیاسی یەکان و دەزگا و كۆمەڵە دینی یەکانی عێراق بەدەر لە هەرێمی کوردستان،
هاوکات”٤۷٥۲” کورسی تایبەتە بە نوسینگەکانی مەرجەعە ئایینی یەکان،”۳٤٦۸” کورسی بەشی کارمەندو کرێکارانی وەقفی سونی و “۲۸٦۲” کورسی بەشی کارمەندو کرێکارانی وەقفی شیعی و “۲۹٥٠” کورسی بۆ هەرێمی کوردستان،
بەتەنیا کورسی یە تایبەتەکان ڕێژەی لەسەدا حەفتا تێ دەپەڕێنێت کە گوزارشتە لە دزینی ئەو کورسی یانەو هیچ پێوەر و فتوایەکی شەرعی و بڕیارێکی لە پشتەوە نیە،هاوکات بۆ “٤٠” ملێۆن خەڵکی عێراق لەسەدا “۳٠” دەمێنێتەوە کە لەسەدا نەوەدیان دەبێت “۱٠” بۆ “۱٥” ساڵ چاوەڕێ بکەن تاوەکو خەونی حەج کردنیان دێتە دی