حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق له گفتوگۆدان بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی یاسا و ده‌ستوور موچه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی شه‌هیدانی حكوومه‌تی عێراق، له ئێستادا وه‌ڤدێكی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان له به‌غدایه.
مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە ماڵپه‌ڕی رووماڵ،ی ڕاگه‌یاند:” كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق به‌رده‌وامه،تایبه‌ت به هاوتاكردنی موچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی هاوشێوه‌ی حکومەتی عێراق،هه‌نگاوی باش نراوه”.
به‌پێ ده‌ستووری هه‌میشه‌ی عێراق ده‌بێت حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق موچه و ئیمتیازاتی بۆ ته‌واوی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی،دابین بكات.
مه‌حمودی حاجی ساڵح وتیشی:” كاری زۆر له سه‌ر ئه‌وه‌كراوه موچه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی به‌زووترین كات بخرێته سه‌ر حكوومه‌تی عێراق،به‌ڵێنی زۆریشمان پێدراوه لیژنه‌كه‌ی ئێمه دوو ڕۆژه لهبهغدایه بۆ چاودێری كردنی ئه‌و بڕیار و قهراراتانه و گفتوگۆیانه‌ی كردوومانن،تاوه‌كو بزانین هه‌نگاوه‌كان به‌كوێ گەیشتوون”.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا كه‌ی كۆتایی به گفتوگۆكان دێت و به‌فه‌رمی له به‌غداوه موچه‌ی بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی سه‌رف ده‌كرێت،وەزیری شەهیدان وتی:” له ئێستادا پرسی موچه‌ی زیندانیانی سیاسی زۆر چووه‌ته پێشه‌وه و هه‌نگاوی باشی بڕیوه،گفتوگۆكانمان زۆر له‌یه‌كه‌وه نزیكه له‌وباره‌وه، پرسی موچه‌ی شه‌هیدانیش،داوامان كردووه ئه‌و به‌شه پاره‌ی شه‌هیدان له هه‌رێم وه‌رده‌گیردرێت به‌پێی ماده‌ی ۱٤۲ـی ده‌ستوور بخرێته سه‌ر سیاده وه ئێستا لیژنه هاوبه‌شه‌كان كارله‌سه‌ر ڕێكخستنی هه‌ردوو یاسایی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی ده‌كه‌ن”.
وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراونی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:”له‌گه‌ڵ هاوتا كردنی موچه‌ی كه‌س و كاری شه‌هیدان له‌گه‌ڵ موچه‌ی شه‌هیدانی عێراق ئه‌وه به‌ڕێژه‌یه‌كی باش موچه‌ی كهسو كاری شه‌هیدان زیاد ده‌كات”.