له کۆنفرانسی ساڵانه‌ی ڕێکخراوی بازرگانی شانگهای و له وڵاتی قڕقیزستان، سه‌رۆک کۆماری ئێران جارێکی دیکه ڕه‌خنه‌ی له سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا گرت.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران ڕایگه‌یاند که ئه‌مریکا سه‌رجه‌م یاسا و بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی پێشێلکردووه.
ناوبراو وتی: حکومه‌تی ئه‌مریکا له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو توانا ئابوری، دارایی و سه‌ربازییه‌کانی وه‌ک ئامرازی هه‌ڕه‌شه له دژی ئاشتی و سه‌قامگیری جیهانی به‌کار هێناوه.
ڕۆحانی له دانیشتنی لوتکه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای که له شاری بیشکێک به‌ڕێوه‌چوو، دیسانه‌وه به‌رگریی له ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ئێران کرد و به ده‌سکه‌وتێکی دیپلۆماسی چه‌ند لایه‌نه پێناسه‌ی کرد و به توندی ڕه‌خنه‌ی له ئه‌مریکاش گرت که به کشانه‌وه له‌م ڕێکه‌وتنه بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جیدی له سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌که و جیهان.