دانیشتووانی گوندی زێوەی خۆشناوه‌تی سەربە شارۆچکەی بێتواتە له قەزای ڕانیە داوا ده‌که‌ن گونده‌که‌یان بکرێته سه‌یرانگا و گه‌شتیاران بتوانن سوود له جوانی و ڕاکێشیگه‌لی سرووشتی ئه‌م گونده وه‌ربگرن.
ژماره‌یه‌ک له دانیشتووانی گونده‌که واژۆیان له سه‌ر نووسینێک کردووه که وێنەیەکی بۆ دەزگای میدیای ڕووماڵ ناردووە،، داوا ده‌کەن گه‌شتیاری ببێته سه‌رچاوه‌ی داهات بۆ ئه‌م گونده به تایبه‌ت له ئێستادا که له هه‌ندێک وڵاتی ناوچه‌که بواری گه‌شتیاری له گونده‌کان په‌ره‌ی سه‌ندووه و خه‌ڵک به گشتی بۆ ڕابواردنی کاتێکی خۆش ڕوو له گونده‌کان ده‌که‌ن.
گه‌شتیاری به یه‌کێک له ڕێگاکانی ده‌ربازبوونی گه‌نجان له کێشه‌ی بێ‌کاری له هه‌ر وڵاتێک داده‌نرێت. ئه‌گه‌رچی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌وڵی ئه‌وه‌یداوه که گرنگی به‌م بواره بدات به‌ڵام له هه‌مان کاتدا چالاکییه‌کانی حکومه‌ت خۆیی له درووست‌کردنی هوتێل و باڵاخانه گه‌شتیارییه‌کان له شاره‌کانی وه‌ک هه‌ولێر و سلێمانی بینیوه‌ته‌وه و که‌متر گرنگی به‌م گونده‌کان وه‌ک پاڵنه‌ری سه‌ره‌کی گه‌شه‌پێدانی بواری گه‌شتیاری دراوه.
گونده‌کان ده‌توانن ڕه‌سه‌نایه‌تی و که‌لتوری نیشتمانی کوردستان بپارێزن و له هه‌مان کاتدا ببنه سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی داهات بۆ خه‌ڵک و به‌مه‌ش که‌رتی گه‌شتیاری هه‌رێم ڕوو له گه‌شه‌سه‌ندن ده‌کات.
یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م پلانه و له ئه‌گه‌ری گرنگیدانی حکومه‌ت و جێبه‌جێکردنی، ئه‌وه‌یه که ڕێگری له کۆچی گوندنشینان و قه‌ره‌باڵغبوونی شاره‌کان ده‌کات. له لایه‌کی دیکه‌وه گه‌شه‌ی گونده‌کانی کوردستان ده‌توانێت بواری کشتووکاڵیش ببوژێنێته‌وه.
داواکارییه‌که‌ی دانیشتووانی گوندی خۆشناوه‌تی ئه‌گه‌رچی له هه‌مان نیگای یه‌که‌مدا ڕه‌نگه داواکارییه‌کی بچووک بێت به‌ڵام ده‌کرێت ببێته نه‌خشه و ستراتیژێکی سه‌ره‌کی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی هه‌رێم و پارێزگاکان تا به‌مه‌ش هه‌نگاو به‌ره‌و چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌ی بێ‌کاری بنرێت، که‌رتی کشتووکاڵ ببوژێته‌وه و له هه‌موو گرنگتر گونده‌کان ئاوه‌دان بکرێنه‌وه و ڕێگری له کۆچی نابدهڵی ئه‌وان بۆ شاره‌کان بکرێت.