حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داهاتیی فرۆشتنی تابلۆی ئه‌تۆمبێل لە پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بۆ په‌ره پێدان و ته‌واوكردنی پڕۆژه ستراتێژییه‌كانی پارێزگاكه تهرخاندهكاتهوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتووچۆی كوردستان ڕاسپاردهیهكیان، به‌رزكردووه‌ته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران،كه له (ژماره 1 بۆ ژماره 10000 هه‌زار)ی تابلۆکان بخرێته موزایده كه ژماره‌ی نایبن،داهاته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵه‌بجه سهرفبكرێتهوه.
له‌وباره‌وه كاوه عه‌لی جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه،به ماڵپه‌ڕی رووماڵی ڕاگه‌یاند:” له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتووچۆی كوردستان كۆبوینه‌وه، بڕیاردرا ژماره پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێل، له( ژماره 1 بۆ ژماره 10000هه‌زار )،بخرێته موزایده‌وه داهاته‌كه‌ی بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بێت،ئاماده‌بوانی كۆبونه‌وه‌كه ڕه‌زامه‌ندیان له‌سه‌ری دا و بهرزكرایهوهتهوه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران”.
كاوه عه‌لی وتیشی:” جارێ كاتی دروستكردن و پێدانی تابلۆکان له هه‌ڵه‌بجه دیاری نه‌كراوه،ئه‌وه‌ی هه‌یه پڕۆژه‌كه دراوه‌ته كۆمپانییایه‌ك،پاش ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه فه‌رمییه‌كانی پێدانی ژماره‌ی ئه‌تۆمبێلی هه‌ڵه‌بجه ته‌واوبوو،ئه‌وه كۆمپانیاكه به‌هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ،ده‌ستده‌كه‌ن به‌كاره‌كانیان كه له‌ژماره‌ی ده هه‌زار و یه‌كه‌وه ،پێدانی ژماره‌ی ئه‌تۆمبێل ده‌ستپێده‌كات”.
داهاتی ژماره‌ی تابلو نایابه‌كانی ئوتۆمبێلی هه‌ڵه‌بجه بۆ ته‌واو كردنی پڕۆژه گرنگه‌كانی شاره‌كه دابین ده‌كرێت و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ڕه‌زامه‌نده.
جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه وتی:”له سه‌ره‌تایی پێدانی ژماره‌ی ئه‌تۆمبێل له (10000 هه‌زار و 1) ده‌ست پێده‌كات،ژماره (1 بۆ 10000هه‌زار)ده‌خرێته موزایده،داهاته‌كه‌ی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه بۆ ته‌واو كردنی پڕۆژه‌كانی هه‌ڵه‌بجه سه‌رفبكرێت”.
زیاتر وتیشی:”هیچ ژماره‌یه‌كی ئۆتۆمبێلی هه‌ڵه‌بجه نابه‌خشرێت به‌كه‌س و ته‌واوی ژماره‌ی پێدانی ئۆتۆمبێل له ڕێگه‌ی مامه‌ڵه‌ی فه‌رمیی و به‌و پاره‌یه ده‌فرۆشرێت كه بۆی دیاری ده‌كرێت،له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ت مه‌نده‌وه”.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا :”وه‌زاره‌تی ناوخۆ دوو لیژنه دروست ده‌كات بۆ خه‌مڵاندن و فرۆشتنی ، تائێستا هیچ داواكارێكی دیاریش نه‌هاتووه بۆ كڕینی ژماره تایبه‌ته‌كان”.
هه‌ڵه‌بجه دانیشتوانه‌كه‌ی پێك هاتوه‌له(111)هه‌زارهاوڵاتی كه‌مینه‌یه‌كی ئاینی كاكه‌یی تێداده‌ژین ڕۆژی (13-3-2014)له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی)واژۆلهسهربهپارێزگابونی شاره‌كه كرا،له(2-5-2015)له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه،له‌هۆڵی مۆنه‌مێنتی شاره‌كه،پڕۆژه یاسای به‌پارێزگا بونی هه‌ڵه‌بجه په‌سه‌ند كراوكرایه چواره‌م پارێزگای هه‌رێمی كوردستان،پاشان مه‌سعود باررزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی پێشووی كوردستان،وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم،مه‌ڕسومی سه‌رۆكایه‌تی به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئیمزاكرد.