سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەڕلەمانی کوردستان؛وەڵامی چەندسەرکردەیەکی پارتی دایەوەوڕایگەیاند:بێدەنگی پەرلەمان تارەکانمان مانای بەشداری گۆڕان نیە لەحکومەت دا..
علی حمەساڵح:لەهەژماری تایبەتی خۆیدا لەفەیس بوک نوسیویەتی؛
بەشداری کردنی گۆڕان لەحکومەت،چاوپۆشی کردن نیە لەگەندەڵی
دەشڵێت؛هۆکاری بەشداری گۆڕان لەحکومەت چاکسازیەولەسەرئەمەش ڕێک کەوتوین،بۆجێ بەجێ بونی پرۆژەکانی چاکسازیش ڕێ و شوێنی پێویستمان داناوە،بەیاسای چاکسازی و دروست کردنی سندوقی داهاتی نەوت و ڕێک خستنی داهاتی ناوخۆدەست پێ دەکات تادەگاتە سێکتەرەکانی دیکە؛
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان دەشڵێت؛هەربەونیەتە داوای یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت بۆکاروباری چاکسازی و وەزیری دارایی و بەرپرسی سندوقی داهاتی نەوتمان کردوە بۆکابینەی نوێی حکومەت لەسێکتەرە جیاوازەکاندا،بۆئەوەی ئیجرائات بکرێت؛
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەکۆتاییشدادەڵێت؛ئامانجی ئێمە چاکسازیە،چاکسازیش موڵکی هەموئەولایەنانەیە کەباوەڕیان پێیەتی یاسای بۆدەردەکەن وجێبەجێی دەکەن….