کارە ساتێکی مرۆیی گرنگ لەشارەکەدا ڕودەدات،
پارێزگای بەسرە ئامارێکی ترسناک لەتۆمارکردنی نەخۆشی شێرپەنجەدا بڵاودەکاتەوە ،بەڕێوەبەری نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ لە بەسرە ڕای گەیاند؛مانگانە ۷۰۰کەس لەم پارێزگایەدا توشی شێرپەنجە دەبن،ئەم ئامارە لەکاتێکدا ڕادەگەیەنرێت کەئاژانسی هەواڵی counterpunch لەدرێژەی ڕاپۆرتێکدا کەمانگی ڕابردو بڵاوی کردۆتەوە،پێش بینی کردوە کە لە دەساڵی ئایندەدا نیوەی شارەکە دوچاری شێرپەنجە ببن،
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراقیش،لەتۆمارکردنی ۲۰۰۰۰حاڵەتی توش بووبەم نەخۆشیە تەنهالەساڵی ڕابردودا هۆشداری داوە،
چاودێرانیش زۆرترین هۆکاری نەخۆشیە کە دەگەڕێننەوە بۆ جەنگی عێراق و ئەمریکاو بەکارهێنانی چەکی قەدەغە کراوی ئەمریکی لەساڵانی ڕابردودا وێڕای پیس بونی ئاوی خواردنەوەی شارە کە