بە مەبەستی دانانی پلانی دانوستان لەگەڵ ئەو لایەنانەی بەشداری لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، ئەمڕۆ شەممە ١٥ی ٦ی ٢٠١٩ مەسرور بارزانی لەگەڵ شاندی پێشووی دانوستانکاری پارتی کۆدەبێتەوە.
سهرچاوهیهك به ماڵپهڕی ڕووماڵی ، ڕاگەیاند، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، ڕاسپێردراو بۆ پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندی پێشووی دانوستانکاری پارتی کۆ دەبێتەوە، بە مەبەستی دانانی پلانی دانوستان لەگەڵ ئەو لایەنانەی بەشداری لە پێکھێنانی کابینەکەدا دەکەن.
هەمان سەرچاوە ئاشکرای کرد کە پێشبینی دەکرێت لە زووترین کاتدا دانیشتنی مەسرور بارزانی لەگەل لایەنەکان دەست پێ بکات و ”ئەگەری ئەوە ھەیە یەکەم دانیشتنی لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی پارتی بێت وەک لایەنی سەرەکیی بەشدار لە کابینەی داھاتوو.