په‌رله‌مانتارێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگه‌یاند: وازی له حیزبایه‌تی هێناوه بهتهواویتی و به‌هه‌مو قه‌ناعه‌تی پیشه‌ی قووماش فرۆشی هه‌ڵبژاردووه.
ئیڤار ئیبراهیم په‌رله‌مانتاری خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان،له سه‌ر فڕاكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان،له گرته‌یه‌كی فیدیۆی وازهێنانی،له سیاسه‌ت ڕاگه‌یاندوو ده‌ڵێ،پاش 20 ساڵ سیاسه‌ت پیشه‌ی قوماش فرۆشتم هه‌ڵبژارد.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان،له گرته فیدیۆكهی كه له فه‌یسبووكی خۆی بڵاوی كردووه‌ته‌وه،دهڵێك پاش 20ساڵ سیاسه‌ت و حیزبایه‌تی و كاری ڕێكخراوه‌ی به هه‌موو قه‌ناعه‌تم بڕیارمدا واز له سیاسه‌ت و حیزبایه‌تی بهێنم و پیشه‌یه‌كی تر هه‌ڵبژێرم،ئه‌وش پیشه‌ی قوماش فرۆشتنه.
ناوبراو ده‌ڵێ:”له‌كوردستان هه‌ركه‌س حیزبایه‌تی كرد،ئه‌وه هه‌تا ئه‌وڕۆژه‌ی ده‌مرێت،به‌رده‌وام ده‌بێت كه ئه‌و جۆره كه‌سه سیاسییه له هیچ ،شوێنێكی دوونیا نییه.
وازهێنان له ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له لایه‌ن به‌رپرسان و كادیران و لایه‌نگرانیان چه‌ند ساڵێكه،به‌رده‌وامه له دوواترین هه‌ڵبژاردن،بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌نها 12 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست هێنا كه هه‌ڵبژاردنی پێشوو 24 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست هێنابوو.