چەن ڕۆژێکە کۆدەنگی گەرم لەسەرمەلەفی موچەو نەوت ناوەندی هەواڵی عێراقی و کوردستانی گرتۆتەوەو لە لێدوانی پەرلەمانتارانی فراکسێۆنە جیاوازەکانی دەرەوەی پارتیەوە بەگەرمی قسەی لەسەردەکرێت؛
ئەمەش نیگەرانی پارتی لێ کەوتۆتەوەو لەلایەن چەن بەرپرسێکی ئەوحزبەوە پەیتا پەیتا وەڵامی ئەوپەرلەمان تارو فراکسێۆنە جیاوازانە دەدرێتەوە،
لێدوانەکانی ئەم دواییەی احمدی حاجی ڕشیدی پەرلەمانتاری کۆمەڵ هێندەی دیکە نیگەرانیە کانی پارتی زیاد کردوەو لەدیدی چاودێرانەوە پارتی ئەم کۆدەنگیە وەک فشارێکی بەکۆمەڵ دەبینێت لەسەر کابینەی نوێ کە بڕیارە مەسرور بارزانی جڵەوی کارەکانی گرێتە دەست؛
لێدوانە ئاگرینەکانی دکتۆرغالب محمدی پەرلەمانتاری گۆڕانیش نیگەرانی پارتی تەواو هەڵکشاندوەو پارتی ناچارکردوە کە بەفەرمی گۆڕان لەسەر ئەوبابەتە بێتە سەرخەت،
چونکە پارتی پێی وایە کە گۆران هاوپەیمانی کابینەی نوێیەو ناکرێت لێرە هاوپەیمان و لەبەغدا دژی یەک بن،ئەگەرچی علی حمە ساڵحی سەربەهەمان فراکسیۆن لە ئەکاونتی تایبەتی خۆیدا ئەوەی ڕەت کردۆتەوە کەئەوان بەمەرجی بێدەنگ بون بەشداری حکومەتی ئایندە بکەن؛
فشاری پەرلەمان تارانی کورد لەبەغدا هەرئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی ناچارکرد کە سێ لیژنە لە دارایی و نەوت و یاسا پێک بهێنێت بۆبەدواداچونی کەیسی نەوتی بەندەری جیهانی تورکی،
فشاری پەرلەمان تارانی فراکسیۆنە جیاوازەکان بەپێی خوێندنەوەی چاودێران گوشاردروست کردنە لەسەر پارتی لە بەغداوە چونکە پارتی زۆربەی پۆستە باڵاکانی بەدەستەوەیەو لەهەرێمدا ئەوفشارانە کاریگەرییان نابێت لەسەری،
بەڵام وەک چاودێرێکی سیاسی دەڵێت،دەبێت پارتی پەرچەکرداری چۆن بێت لەناو خۆدا.بەرانبەرئەو هێزانەی کە بەشداری کابینەی نوێن.پارتی زیاترسەرنجی لەسەر ئەوهێزانەیە نەک ئەو حزبانەی کەلەدەرەوەی ڕێکەوتنی سیاسین بۆپێک هێنانی حکومەت