بڕیاره یه‌که‌م دانیشتنی دادگایی‌کردنی عومه‌ر به‌شیر سه‌رۆک کۆماری پێشووی سودان به‌ڕێوه‌بچێت.
عومه‌ر به‌شیر سه‌رۆک کۆماری پێشووی سودان که له ئاکامی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته له پۆسته‌که‌ی دوور خرایه‌وه، هه‌فته‌ی داهاتوو دادگایی ده‌کرێت.
وه‌زیری دادی سودان به وه‌کاله‌ت ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕاگه‌یاندووه.
پرۆسه‌ی دادگایی‌کردنی سه‌رۆک کۆماری پێشووی سودان له کاتێکدا هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت که دوو مانگ به سه‌ر کوده‌تای سه‌ربازی له‌م وڵاته تێپه‌ڕ بووه.
پاش لادانی به‌شیر، ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی سودان حوکمی ئه‌م وڵاته ده‌کات، ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که دژی ڕژێمی پێشوو بۆ ماوه‌ی چه‌ندین هه‌فته له سه‌ر شه‌قامه‌کان بوون./.
