بنیامینە ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل؛ لەبۆنەیەکی ڕەسمیدا بەردی بناغەی شارۆچکەیەکی لەبەرزاییە کانی جۆلاندا دانا،
ناتانیاهۆ لە لێدوانێکدا ڕای گەیاند؛ئەمە ڕۆژێکی مێژوییە بۆڕێز گرتن لەسەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ کە ئیسرائیلی لەبەرزاییەکانی جۆلاندا بەڕەسمی ناساند،
ئیسرائیل لەساڵی ۱۹٦۷بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکردو لەساڵی ۱۹۸۱دا،وەک بەشێک لەخاکی خۆی مامەڵەی لەگەڵ دەکات،
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە نزیکەی سێ مانگ لەمەوبەر دۆناڵد ترامپ ئەمریکای کردە یەکەم وڵات کەدان بەسەروەری ئیسرائیلدا بنێت لەبەرزاییە کانی جۆلاندا،ئەگەرچی نەتەوە یەکگرتوەکان تائێستەش جۆلان وەک بەشێک لەخاکی سوریا ناودەبات