مه‌سروور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی گێشته باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان،به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبه له‌باره‌ی سیڤی كاندیدیان بۆ كابینه‌ی نوێ حكوومه‌ت.
مه‌سروور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت،ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای یاوه‌ری گێشته شاری سلێمانی،ڕۆشته مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی،له‌باره‌ی سڤی و كارنامه‌ی حكوومه‌ت،له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبه كرد.
مه‌سروور بارزانی له‌پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسی ڕایگه‌یاند:”له پێش كاتی خۆی ناو و سیڤی كاندیدان و كارنامه‌ی حكوومه‌ت ده‌نێرین بۆ په‌رله‌مان.
مه‌سروور بارزانی گێشته مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی سۆسیالیست و له‌لایه‌ن محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حمود و شاندێكی باڵای ئه‌و حیزبه پێشوازی لێكرا.
بڕیاره،پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سۆسیالیست،مه‌سروربارزانی سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بكات.