جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق که سه‌ردانی تارانی کردووه له گه‌ڵ عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران کۆبووه.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی په‌رله‌مانی ئێران ڕایگه‌یاندووه که به‌شیر حه‌داد به ئاماژه به خاڵه هاوبه‌شه‌کانی ئێران و عێراق ڕایگه‌یاندووه که سنورێکی به‌رفراوانی هاوبه‌ش له نێوان ئێران و عێراق به‌ستێنی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه سیاسی، ئابوری، ئه‌منی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی دابین کردووه و پێویسته که‌ڵک له‌م ده‌رفه‌ته وه‌ربگیردرێت.
حه‌داد ڕایگه‌یاندووه که له نێوان ئێران و عێراق په‌یوه‌ندییه‌کی مێژوویی، ئائینی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و چاره‌نووسێکی هاوبه‌ش بوونی هه‌یه و پێویسته ئێمه وه‌ک نوێنه‌رانی خه‌ڵک هه‌نگاو به‌ره‌و به‌هێزکردنی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه بنێین تا په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو حکومه‌ت زیاتر له ئێستا ڕوو له گه‌شه‌سه‌ندن بکات.
جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه کردووه‌ته‌وه که عێراقییه‌کان هاوکارییه‌کانی ئێران له سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش له بیر ناکه‌ن.
ناوبراو داوای ئه‌وه‌شیکردووه که خاڵه سنورییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات به ئامانجی گه‌شه‌پێدانی ئاڵوگۆڕه بازرگانییه‌کان زیاتر بکرێت و په‌رله‌مانی عێراق ئاماده‌ی په‌سه‌ندکردنی سه‌رجه‌م ڕێکه‌وتنه‌کان له‌م بواره‌دا ده‌بێت./.
