له په‌یوه‌ندییه‌کی تهلهفوونی نێوانیان، وه‌زیرانی به‌رگری تورکیا و ڕووسیا دۆخی سوریایان تاوتوێ و جه‌ختیان له سه‌ر به‌رده‌وامی ئاگربه‌ستی ئیدلب کرده‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری تورکیا ڕایگه‌یاندووه که خلوسی ئاکار به ته‌له‌فوون سه‌باره‌ت به دۆخی سوریا له گه‌ڵ سرگێی شویگۆ وه‌زیری به‌رگری ڕووسیا وتووێژی کردووه.
له ڕاگه‌ێندراوێکی وه‌زاره‌تی به‌رگری تورکیادا هاتووه که هه‌ر دوو لا سه‌باره‌ت به ئاشتی و سه‌قامگیری و هه‌روه‌ها به‌رده‌وامی ئاگربه‌ستی ئیدلب له سوریا بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کردووه.
هه‌ر دوو وه‌زیری به‌رگری تورکیا و ڕووسیا هه‌روه‌ها جه‌ختیان له سه‌ر پابه‌ندبوون به ڕێکه‌وتنه‌کانی ئاستانه و سووچی کردووه‌ته‌وه./.
