به‌یانی 19ـی حوزێرانی 2019 له دادگای هه‌ڵه‌بجه،سێیه‌مین دادگایكردنی ئهوكۆمپانیایانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت،كه چه‌كی كیمیاویان به ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن فرۆشتووه.
لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، بە ماڵپه‌ڕی ڕووماڵی ڕاگه‌یاند:” به‌یانی سێیه‌مین دادگایی كردنی ئهوكۆمپانیایانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه چه‌كی كیمیاویان به ڕژێمی سه‌دام حسێن فرۆشتووهت.
عه‌بدولقادر وتیشی:” له مانگی چواری ئه‌مساڵه‌وه سكاڵا تۆمار كردن كۆتایی هاتووه تا ئێستا (4000)هه‌زار سكاڵا تۆمار كراوه،وه(2000)هه‌زار وه‌كاله‌ت له‌لایه‌ن كه‌س و كاری شه‌هیدان بۆ پارێزه‌ران كراوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، وتیشی:” كه‌یسی دادگایی كردنی تۆمه‌ت باران زۆر به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت،ته‌واوی كۆمپانیانه‌ی سكاڵایان له‌سه‌ره،له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ،سكاڵاكانیان به‌ده‌ست گێشتووه،وه سكاڵاكان له‌سه‌ریان به حكوومه‌تی وڵاته‌كانیش دراوه.
ده‌سته‌یه‌كی پارێزه‌رانی ناوخۆی و ئه‌وروپی سه‌رپه‌رشتی تۆماركردنی سكاڵای كه‌س و كاری شه‌هیدان و بریندارانی هه‌ڵه‌بجه،ده‌كه‌ن.