کە مێک پێش ئێستا علی باپیری ڕابەری کۆمەڵی ئیسلامی و شانێکی یاوەری سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنە وەی گۆڕانیان کرد و لەلایەن عمری سەید علی و ئەندامانی جفاتی گشتی و خانەی ڕاپەڕاندنەوە پێشوازیان لێ کرا،
ئەمە لەپاش ئەوەدێت کە وەفدی پارتی لەدەرگای زۆرحیزبی داوە بەڵام تا ئێستە دانیشتنی لەگەڵ کۆمە ڵی ئیسلامیدا نە کردوە دەربارەی بەشداری ئەوحزبە لە حکومەت دا،
کۆمەڵی ئیسلامی لەڕابردودا هاوپەیمانێکی گرنگی بزوتنەوەی گۆڕان بوەو لەزۆرپرسدا هاوڕای گۆڕان بوە بەڵام لە ئێستەدا گۆڕان چۆتە ناوڕێکەوتنێکی تازەوە لەگەڵ پارتیداو ڕەنگە چیتر نەتوانێت وەک ڕابردو درێژە بەو هاوئاهەنگیە بدات کەلەگەڵ کۆمەڵدا هەیبوە. ا
جێی ئاماژەیە دوێنی وەفدێکی پارتی بەسەرۆکایەی مەسرور بارزانی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی کردو بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆگۆڕان ڕاگەیاند،
بڕیاریشە دوابەدوای کۆبونەوەکە ئەمیری کۆمەڵ سەردانی یەکگرتوی ئسلامیش بکات