تاقانه‌یه‌کی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه باس له ڕه‌وشی ته‌ندرووستی خۆی ده‌کات
تاقانه و بریندارێکی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به هۆی ڕه‌وشی ته‌ندرووستییه‌وه داوایاکهی به‌په‌له له هه‌ر دوو حکومه‌تی هه‌ولێر و به‌غدا و سه‌رجه‌م ڕێکخراوه خێرخوازی و مرۆڤدۆسته‌کان ده‌کات و ده‌ڵێت له پاش مه‌رگم نامه‌وێت شین و شانامه‌م به سه‌ردا بڵێن.
له وتووێژی تایبه‌ت له گه‌ڵ ده‌زگای میدیایی ڕووماڵ، کامیل عه‌بدولقادر وه‌یس محه‌ممه‌د ناسراو به مامۆستا کامیل ڕایگه‌یاند که ئاسه‌واری چه‌کی کیمیایی له بۆردومانه‌که‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه له ساڵی 1988 وایکردووه که توانای سیه‌کانم ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌ره‌و لاوازبوون بڕوات.
ناوبراو ڕایگه‌یاند: ئێستا له وڵاتی ئه‌ڵمانیام و بۆ نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی سیه‌کان داوای مانه‌وه‌م له‌م وڵاته کردووه و له لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌ڵمانیاوه به هۆی ئه‌وه‌ی که مه‌ترسی له سه‌ر ژیانم هه‌یه، ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر مانه‌وه‌م دراوه.
مامۆستا کامیل به هۆی ئه‌وه‌ی که وه‌ک پێویست ئاوڕی لێنه‌دراوه‌ته‌وه، ڕه‌خنه‌ی توندی له هه‌ر دوو حکومه‌تی هه‌ولێر و به‌غدا گرتووه.
ڕاشیگه‌یاندووه که حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا دوو مه‌رجی فێربوونی زمانی ئه‌ڵمانی و گرتنی شوێنێک بۆ نیشته‌جێبوون، بۆ مانه‌وه‌م داناوه و له ئێستادا بۆم جێبه‌جێ ناکرێت.
ئه‌و برینداره‌ی چه‌کی کیمیاوی هه‌ڵه‌بجه وتی: له ئێستادا ئاواره‌یی و دوورکه‌وتنه‌وه له منداڵه‌کانم هێنده ئێش و ئازاری برینه‌که‌می زیاتر کردووه.
مامۆستا کامیل داوای له هه‌ر دوو حکومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند کردووه که منداڵه‌کانی مافی هاتن و مانه‌وه‌یان له ئه‌ڵمانیا پێ بدرێت له به‌ر ئه‌وه‌ی که به پێی ڕاپۆرتی لێژنه‌ی پزیشکی له ئێستادا توانای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ کوردستان نییه.
شایانی ئاماژه‌یه که کامیل عه‌بدولقادر وه‌یس محه‌ممه‌د له دایکبووی ساڵی 1973 و له تاوانی کیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن سه‌دامه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی له ده‌ست داوه و خۆی وه‌ک تاقانه‌یه‌ک ماوه‌ته‌وه./.
