له پاڕێزگای هه‌ڵه‌بجه،له‌لایه‌ن هاوڵاتێیهكهوه پڕۆژه‌یه‌كی گاوداری بنیات ندراوهكه جۆره مانگاكانی سیمیتاڵ،به‌رهه‌می گۆشت و شیریان زۆر باشه،له‌ماوه‌یه‌كی نزیك به‌رهه‌مه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی كوردستان ده‌كرێت،پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێ،پڕۆژه‌كه زۆر گرنگه.
خاوه‌نی گاوداریهكه بە ماڵپه‌ڕی ڕووماڵی ڕاگه‌یاند:”له وڵاتی ئێرانه‌وه گه‌ڕاوینه‌ته‌وه،كاتێكیش ئێمه نیشته‌جێ ئه‌و وڵاتهبووین هه‌مان كارمانده‌كرد.
حەمید حەسەن خاوه‌نی پڕۆژه‌یه‌ك،وتیشی:” ئاژه‌ڵه‌كانمان جۆری سیمیتاڵه كه جۆره‌كه‌ی زۆر تایبه‌ته بۆ به‌رهه‌می شیر له سه‌ر ئاستی جیهان ئه‌م جۆره مانگایانه،گرنگی تایبه‌تی پێده‌كرێت.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ڕۆژانه ڕێژه‌ی شیریان چه‌نده وتی:” له ئێستادا كه سه‌ره‌تایه ڕۆژانه تۆن و نیوێك به‌رهه‌می شیرمان هه‌یه،له ئاینده كارده‌كه‌ین بۆ زیاد كردنی به‌رهه‌مان،له‌ئاینده به‌رهه‌مان هه‌نارده‌ی پارێزگاكانی تری كوردستان ده‌كه‌ین.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسی له‌كاتی كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه،پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ئازاد تۆفیق خۆشحاڵی خۆی به‌كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه ده‌ربڕی و گوتی،به‌رده‌وام ده‌بین له‌پاڵپشتی ئه‌وكه‌سانه‌ی پڕۆژه‌ی وا گرنگ بێننه پارێزگاكه‌مان.