ژووری ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای هەڵەبجە کۆدەبێتەوە و بڕیارە چەند ڕێوشوێنێکی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا بگیرێتەبەر.
پارێزگاری هەڵەبجەش بە ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبوون بە کۆرۆنا ڕایگەیاندووە کە دۆخی پارێزگاکە باش نییە و سبەی کۆبوونەوەیەک لە سەر ئەم دۆخە بەڕێوە دەچێت.
ئازاد تۆفیق وتی: داوا لە هاووڵاتیان دەکەین ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە توشبوون بە کۆرۆنا زیاتر لە بەرچاو بگرن.
تا ئێستا لە پارێزگای هەڵەبجە ٨۰ کەس بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە./.
