خۆپێشاندەرانی عێراق بینای پارێزگای زیقاریان داخست و داوای دەرکردنی پارێزگارەکەشی دەکەن.
بە سەدان کەس لە خۆپێشاندەران لە شاری ناسریە بینای پارێزگای زیقاریان داخست و داوای دەرکردنی نازم وائیلی پارێزگاریش دەکەن.
خۆپێشاندەران ڕایانگەیاندووە کە گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری ژیانی لە خەڵک تێکداوە.
شەوی ڕابردووش چالاکوانانی خۆپێشاندانەکان لە ناسریە جەختیان کردەوە کە ئامادەی چۆڵکردنی گۆڕەپانی ئەلحەبوبی نین و داواشیان لە هێزە ئەمنییەکان کرد کە ئاسایشی خۆپێشاندەران بپارێزن./.
