وتەبێژی بەرەی عێراقییە لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە لە پاش لایەنە شێعەکان بۆ لادانی محەممەد حەلبوسی لە گەڵ لایەنە کوردییەکان دانوستان دەکرێت.
محەممەد خالیدی ڕایگەیاندووە کە داوا لە لایەنە کوردییەکان دەکرێت لە پاش لادانی محەممەد حەلبوسی سەرۆکێک لە بەرەی عێراقییە بۆ پەرلەمان هەڵبژێردرێت.
بە وتەی ناوبراو، بەرەی عێراقییە لە گەڵ یەکێتی و پارتی دانوستان دەکات تا ڕەزامەندی ئەوان لە سەر گۆڕینی سەرۆکی پەرلەمان بە دەست بێنێت.
وتەبێژی بەرەی عێراقییە ڕایگەیاندووە کە پەرلەمان هیچ چالاکییەکی نییە و زانیاری ئەوەش لە بەردەستدایە کە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو تەزویرێکی زۆر دەکرێت، هەر بۆیە دەبێت لە پەرلەمان چاکسازی بکرێت.
خالیدی هەروەها ڕایگەیاندووە کە هێشتا زووە باس لە کاندیدی بەرەی عێراقییە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان بکرێت./.
