ڕۆژنامەی العرب ڕایگەیاندووە کە ئێران پلانی هاندانی عێراقییەکانی بۆ دوورخستنەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی ئەم وڵاتە دەستپێکردووە.
ڕۆژنامەکە لە سەر زاری سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئێران بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی هانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەدات بۆ دوورخستنەوەی بەرهەم ساڵح لە پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەی العربدا هاتووە کە ئێران حیزبی ئیسلامی سوننەکانیشی لە دژی محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هانداوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکەی العرب، جوڵەی لایەنە شێعەکانی نزیک لە ئێرانیش لە دژی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بابەتێکی چاوەڕوانکراو دەبێت.
ڕۆژنامەی العرب ئاشکرایکردووە کە بارزانی گڵۆپی سەوزی بۆ دوورخستنەوەی بەرهەم ساڵح هەڵکردووە./.
