سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە شاندێکی حکومەتی بەغدا سەردانی هەرێم دەکات.
سیروان محەممەد ڕایگەیاندووە کە ئامانجی سەردانی ئەو شاندە تاوتوێکردنی پرسی سەرژمێری دەبێت.
بە وتەی ناوبراو، حکومەتی هەرێم تا ئێستا ئامادەکاریی بۆ پرسی سەرژمێری نەکردووە.
سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێم ڕایگەیاندووە کە سەردانی ئەو شاندەی حکومەتی بەغدا بۆ هەفتەی داهاتوو دوا خراوە.
ڕاشیگەیاندووە کە سەردانی ئەو شاندە ڕەهەندی سیاسیی هەیە لە بەر ئەوەی کە لە ناوچە کێشە لە سەرەکان ناکۆکی لە سەر ئەنجامدانی سەرژمێری هەیە./.
