هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە هەڵمەتێکدا بەرپرسی کارگێڕی ویلایەتی باشوری داعشیان لە شاری بەغدا دەستبەسەر کرد.
بەشی هەواڵگری سەربازی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەواڵی دەستبەسەرکردنی بەرپرسی کارگێڕی ویلایەتی باشوری داعشی لە شاری بەغدا ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی ئەو بەشەی وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا هاتووە کە لە سەر فەرمانی وەزیری ناوخۆ و بە پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان، تیمێک لە هێزە ئەمنییەکانی پۆلیسی فیدراڵی، تیرۆریستێکیان بە ناوی ئەبو سەجاد لە ناوچەی دەورەی بەغدا دەستبەسەر کردووە.
ئەو تیرۆریستیە بەرپرسی کارگێڕی ویلایەتی باشوری داعش بووە.
ئەبو سەجاد دانی بە ئەندامێتی داعش و بەشداری لە چەندین تاوانی دژ بە هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتیانی سڤیلدا ناوە./.
