سکرتێری ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتیکردووەتەوە کە شۆڕش ئیسماعیل دەستی لەکار کێشابێتەوە و ئەو هەواڵانەش بڵاوبوونەتەوە بە بێ بنەما ناو دەبات.
لە ڕوونکردنەوەیەکی سکرتێری ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگەدا هاتووە کە هەندێک میدیای نەناسراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایانگەیاندووە کە وەزیری پێشمەرگە دەستی لەکار کێشاوەتەوە، بە دڵنیاییەوە کە هەواڵی چەواشەکارانەی لەو شێوەیە هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە و بە هەموو شێوەیەک ڕەتیدەکەینەوە.
داواشیکردووە کە لەم بارودۆخەی ئێستا دەزگاکانی ڕاگەیاندن و میدیاکاران ڕۆڵی ئەرێنی خۆیان بگێڕن لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان./.
