لە نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 771 کەسی دیکە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون.
بە پێی ڕاگەێندراوەکەی وەزارەتی تەندرووستی، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو لە هەولێر 241 حاڵەت، لە سلێمانی 115 حاڵەت، لە دهۆک 336 حاڵەت، لە هەڵەبجە 15 حاڵەت، لە گەرمیان 41 حاڵەت و لە ڕاپەڕین 23 حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.
هەروەها لەم ماوەیەدا 21 کەسیش بە هۆی توشبوون بە کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە کە لە هەولێر 4 کەس، سلێمانی 3 کەس، دهۆک 8 کەس، هەڵەبجە یەک کەس، گەرمیان یەک کەس و لە ڕاپەڕین 4 کەس گیانیان لە دەست داوە.
هەروەها لە ماوەی یەک ڕۆژی ڕابردوو 392 نەخۆش چارەسەریان وەرگرتووە و چاکبوونەتەوە.
بە پێی ئامارە گشتییەکان، تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان 83 هەزار و 376 کەس تووشی کۆرۆنا بوون کە 2 هەزار و 637 کەسیان گیانیان لە دەست داوە./.
