جۆبایدن کاندیدی دیمۆکراتەکان بە فەرمی بووە سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا.
ئاژانسی ئەسۆشێتدپرێس و کەناڵی سی ئێن ئێن ڕایانگەیاندووە کە بایدن ژمارەی دەنگەکانی بۆ 290 نوێنەر زیادی کردووە و وەک چل و شەشەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەڵبژێردراوە و هەروەها خاتوو کامالا هریس وەک یەکەم ژنە ڕەشپێست بووەتە جێگری سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە.
کەناڵی فۆکس نیوزیش بە هەمان شێوە جۆبایدنی وەک براوەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ناساندووە./.
