سەرۆک کۆماری ئێران داوای لە حکومەتی داهاتووی ئەمریکا کرد لەم دەرفەتە بۆ قەرەبووکردنەوەی هەڵەکانی ڕابردوو کەڵک وەربگرێت و وتی کە تاران بەردەوام پابەندی بەڵێنەکانی دەمێنێتەوە و هاوکاری لە گەڵ وڵاتانی جیهان بە ستراتیژی خۆی دەزانێت.
حەسەن ڕۆحانی لە کۆبوونەوەی لێژنەی هەماهەنگی ئابوری کابینەکەی وتی: دەرفەتێک بۆ حکومەتی داهاتووی ئەمریکا هاتووەتە پێشەوە کە هەڵەکانی ڕابردوو قەرەبوو بکاتەوە و بە ڕێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بۆ هەمان بەڵێنەکانی خۆی بگەڕێتەوە.
سەرۆک کۆماری ئێران وتی کە ئێمە بەردەوام پابەندی بەڵێنەکانی خۆمان دەمێنینەوە و هاوکاری لە گەڵ وڵاتانی جیهان بە بەشێک لە ستراتیژی خۆمان دەزانین.
ڕۆحانی ڕایگەیاند کە ئێرانییەکان لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو خۆڕاگرانە لە بەرامبەر گوشار و گەمارۆکانی ئەمریکا بەرگرییان کرد./.
