بڕیارە کۆبوونەوەی هەر دوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان بەڕێوە بچێت.
ئەو کۆبوونەوە سبەی دووشەممە لە شاری هەولێر و لە بینای سەرۆکایەتی هەرێم بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی دەبێت.
شاندەکەی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی ئامادەی ئەو کۆبوونەوە دەبێت و هۆشیار زێباریش سەرۆکایەتی شاندەکەی پارتی دەکات.
پێدەچێت بەدەر لە ناکۆکییەکانی نێوان هەر دوو لا، پرسی گرژییەکانی نێوان پارتی و پەکەکەش لەو کۆبوونەوەدا تاوتوێ بکرێت./.
