سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری سعوودیە ڕایگەیاند کە جۆبایدن سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا بەرژەوەندییە باڵاکانی ئەم وڵاتە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبیر ناکات.
تورکی فەیسەڵ وڵاتەکەیی بە گەورەترین هاوبەشی ستراتیژی ئەمریکا لە ناوچەکە ناو برد و وتی کە لە سەردەمی سەرۆکایەتی بایدن پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوان ڕیاز و واشنتن لە سەرجەم بوارەکان دەدرێت.
ڕاشیگەیاند کە پەیوەندییە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی نێوان هەر دوو وڵات بۆ شەڕی دژ بە تیرۆر بەهێزە و سعوودیە پەیوەندییەکی بەهێزی لە گەڵ سەرجەم سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا هەبووە.
ئەم شازادەی سعوودیە وتی کە بە هۆی مەترسییەکانی ئێرانەوە پەیوەندی نێوان ڕیاز و واشنتن لە ئاستێکی باڵادا دەمێنێتەوە./.
